ھێزەكانی عێراق لەسەر سنووری سووریا خراونەتە ئامادەباشییەوە
عێراق جەخت لە سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا دەکاتەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق جەخت لەسەر سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا دەکاتەوە.
یەحیا رەسوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن، لە وەزارەتی بەرگری عێراق، جەخت لەسەر سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا کردەوە و رایگەیاند، هێزەکان لە ئامادەباشیدان و داعش ناتوانێت کردەوەی تیرۆرستی لەو ناوچانە ئەنجام بدات.
هاوکات، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لە پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنین لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە، نۆ کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکران.
ھ.م