گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسه شیعه‌كانی عێراق، ئێران بێ پشت و په‌نای جه‌ماوه‌ریی ده‌هێڵێته‌وه
خۆپیشانده‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت مه‌زهه‌به‌كه‌یان شه‌فاعه‌تیان بۆ ناكات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "الاخبار"ـی لوبنانی كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/11/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێران پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ریی له عێراق له ده‌ستداوه".
رۆژنامه لوبنانییه‌كه نوسیوویه‌تی: "سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سیستمی سیاسی پاش ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سه‌ددام حسێن و په‌یڕه‌وكردنی رێگای دیموكراسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له ساڵی 2005 كه بڕگه و به‌ندی تێدایه مژده‌ی سیستمێكی ئازاد و فره‌یی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ده‌ستنیشانكردنی سیستمێكی فه‌رمانڕه‌وایی باش له رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاستدا. به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌داوه و ئاراسته‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و خه‌نده‌قی تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی ناوه، ئه‌و سیستمه فهرامانڕهواییهش زیاتر له تارانه‌وه نزیكه تا واشنتن و ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران جڵه‌وی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له ده‌ست خۆی گرتووه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و دۆخه‌ی دوای ساڵی 2003 هاته پێشه‌وه، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ ئێران ره‌خساند به ئاره‌زووی خۆی وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات، به‌ڵام خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له به‌غدا و پارێزگا شیعه نشینه‌كانی خوارووی عێراق ئێستا ره‌وشه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕیووه و ئێرانی بێ پشت و په‌نای شه‌قامی شیعه هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌لئه‌خبار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و دۆخه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا هاته پێشه‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی كرد، نه‌زانی لایه‌نه‌كان و هێزه سیاسییه‌كانی شیعه و گه‌نده‌ڵیی زۆر له هه‌موو جومگه‌كاندا، گه‌یشته ئاستێك ئه‌گه‌ری هه‌یه ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئێران له عێراق وێران ببێت. چونكه ئه‌و هێز و لایه‌نه شیعیانه‌ی عێراق كه فه‌رمانڕه‌وای وڵاتن، روویه‌كی بێزراو و ناشیرینی ئێرانیان نیشانداوه له شه‌قامی شیعی‌دا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی له تاران. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ش قورسه، چونكه خۆپیشانده‌ران داوای سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و هاوشانی ئه‌وه‌ش میدیای رۆژئاوا و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌یارانی هه‌ژموونی ئێران به چڕی كار له‌سه‌ر ده‌رخستنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ن.
رۆژنامه لوبنانییه‌كه كه له ئێرانه‌وه نزیكه ده‌ڵێت: "ئه‌و بارودۆخه‌ی ره‌خساوه له توانایدایه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بۆچوونی شیعه‌كان درووست بكات و بگاته پله‌یه‌ك رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان شه‌قامی شیعی و حزبه‌كان بخوڵقێ و بگاته ئاستی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان شیعه‌ی عێراق و ئێران. رووبه‌ڕوو بوونهوهكانیش له‌م ئاسته‌دا ناوه‌ستن، به‌ڵكو به‌ره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی بنه‌ما ئایینییه‌كان ده‌چن كه به‌رده‌وام ئێران پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانی شیعه‌كانی عێراق و سه‌رجه‌م شیعه‌كانی جیهان. له به‌رامبه‌ردا زیاتر له ئایین ده‌رچوون له‌ناو گه‌نجه‌كاندا بڵاوببیته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، خۆپیشاندانه‌كانی 1/10/2019 مستێكی ئاسنین بووه هێزه سیاسییه شیعه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ره توڕه‌كان به‌كاریانهێناوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ خۆپیشانده‌ران درووستكردووه كه مه‌زهه‌به‌كه‌یان ناتوانێ شه‌فاعه‌تیان بۆ بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بیریان له هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزبه‌كانیان كرده‌وه و زۆر توندتر له پێكهاته‌كانی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیاندا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه لوبنانییه‌كه نوسیوویه‌تی: "له رۆژانی داهاتوودا، هێز و لایه‌نه شیعه‌كان رووبه‌ڕووی راستییه‌ك ده‌بنه‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه ئیتر ئێران به ته‌نها و بێ بوونی شه‌قامه گه‌وره‌كه‌ی شیعه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئالنگاریی و قه‌یرانه‌كانی داهاتوو ده‌بێته‌وه. چونكه گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان له ساڵی 2005 وه تا ئێستا، هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران و شوێنكه‌وتوانی نغرۆ كردووه.