ئێران كارەبای زیاتر دەفرۆشێتە عێراق
عێراق و ئێران پڕۆژەیەكی ھاوبەشی كارەبایان تەواوكرد
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كارەبا ئێران رایگەیاند، بڕی كارەبای ھەناردەكراو بۆ عێراق زیاد دەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنێكی نوێ كە لە نێوان تاران و بەغدا ھەیە.
وەزارەتی كارەبای ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی 9 ساڵە كار لە پڕۆژەی تۆڕی كارەبای عەمارە - كرخە دەكەن و لەگەڵ تەواوبوونی ھێڵەكە بڕی 400 كیلۆڤۆڵت كارەبا بۆ ھەردوولا بەرھەمھێنن.
ئاشكرایكردووە، لەسەرەتای 2004 ئێران كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و لەم كاتەشدا ناردنی كارەبا بۆ عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بەجۆرێك بڕی كارەبای ھەناردەكراو لەماوەی ئەمساڵ و لە كاتژمێرێكدا ھەزارو 361 مێگاوات بووە.
وەزارەتی وزەی ئێران راشیگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ سووریا وێستگەیەكی بەھەمھێنان كارەبا دادەمەزرێن و لەوێشیەوە كارەبا بە عێراق دەدەن.
ھ.م