ئێران كارەبای زیاتر دەفرۆشێتە عێراق

عێراق و ئێران پڕۆژەیەكی ھاوبەشی كارەبایان تەواوكرد

K24 - ھەولێر

وەزارەتی كارەبا ئێران رایگەیاند، بڕی كارەبای ھەناردەكراو بۆ عێراق زیاد دەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنێكی نوێ كە لە نێوان تاران و بەغدا ھەیە.

وەزارەتی كارەبای ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی 9 ساڵە كار لە پڕۆژەی تۆڕی كارەبای  عەمارە - كرخە دەكەن و لەگەڵ تەواوبوونی ھێڵەكە بڕی 400 كیلۆڤۆڵت كارەبا بۆ ھەردوولا بەرھەمھێنن.

ئاشكرایكردووە، لەسەرەتای 2004 ئێران كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و لەم كاتەشدا ناردنی كارەبا بۆ عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بەجۆرێك بڕی كارەبای ھەناردەكراو لەماوەی ئەمساڵ و لە كاتژمێرێكدا ھەزارو 361 مێگاوات بووە.

وەزارەتی وزەی ئێران راشیگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ سووریا وێستگەیەكی بەھەمھێنان كارەبا دادەمەزرێن و لەوێشیەوە كارەبا بە عێراق دەدەن.

ھ.م