كۆسره‌ت ره‌سووڵ: نابێت داخوازییه‌كانی شه‌قام بكرێنه بیانوو بۆ پیلانگێڕی له‌ژێر ناوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور
په‌یامێك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆسرهل ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت و ناكرێت داخوازییه مه‌ده‌نییه‌كانی شه‌قام، بكرێنه بیانوو بۆ هه‌ر جۆره پیلانگێڕییه‌ك له‌ژێر ناوی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه یه‌كێتی چۆن به‌توندی دژی فه‌سادی سیاسی و ئیداری و مالی و هه‌موو شێوازه جیاوازه‌كانی گه‌نده‌ڵین له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی و به‌دیهێنانی چاكسازی و زامنكردنی ئاستێكی به‌رزی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ئاسته پاڵپشتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌و ماددەكانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌كه‌ین كه نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه سیاسی و ئیداری و به‌ركه‌وته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان و كه‌میان نهكاتهوهبه ته‌واوی مافه كولتووری و نهتهوایهتیهكانیشمانهوهو چاره‌سه‌ره پێشنیازكراوه‌كانی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق نه‌شێوێنێت كه ئێستا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووردا نه‌خشه‌ڕێژ كراوه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌ڵێت: "هه‌رهه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت ومافه دهستوورییەكانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه و دژ به هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بێته ئاراوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاوبه‌سته‌كی به‌رگی گه‌مه‌ی خواستی شه‌قامیشی بهبهردابكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیدا هاتووه: "ئێمه زۆر باش له داخوازیه‌كانی شه‌قامی عێراقی تێده‌گه‌ین كه خواست و داوای ڕه‌وان و سه‌ره‌تاییترین مافن كه‌به ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌واببینرێت، كه به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوه‌ند لە به‌غداد له به‌جێهێنانیان كه‌مته‌رخه‌می زۆری نواندووە . بۆیه ناكرێت و ناشبێت كه ئه‌وبابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌داخوازیه مه‌ده‌نیه‌كانی شه‌قامه‌وه بكرێته بیانوو بۆ هه‌ر جۆره پیلانگێڕیه‌ك له‌ژێر ناوی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی دا له‌دژى مافه ڕه‌وا به‌ده‌ستهاتووه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت".
ئ. م