خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسر ناكەنەوە
چەند رۆژێكە بەندەری ئوم قەسر داخراوە
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامە و بەندەری ئوم قەسریش داخراوە.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، رووبەڕووبوونەوەش لەنێوان خەڵکی ناڕازی و هێزە ئەمنییەکان روویدا و بەهۆیەوە دەیان کەسی دیکە برینداربوون.
لە بەندەری ئوم قەسریش، تاکە دەروازەی ئاوی عێراق، لە باشووری بەسرە، خۆپیشاندەران دەرگای بەندەرەکەیان گرتووە و ئامادەنین بیکەنەوە.
دوێنێش کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، 120 کەس لە خۆپیشاندانەکانی بەندەری ئوم قەسر برینداربوون.
ھ.م