نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با بۆ مانگی 10 دیاریكرا
خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – سلێمانی:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، نرخی كاتژمێر/ ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 دیاریكرد و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قائیمقامیه‌تیش، 42 دینار ده‌بێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش بۆ مانگی تشرینی دووه‌م/ 11 دیاریكرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، موەلیدەکان بەتێکڕایی لەنێوان (50) بۆ (70) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر کارەبا لە نێوان (2) ھەزار بۆ (3) ھەزار دینار دەبێت.
خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی دووەم، بەم جۆرە دەبێت :بەیانیان لەکاتژمێر6:30 بۆ 8:00 ی بەیانی و کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو ڕۆژانی ھەینی لەکاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو لە ئامادەباشیدا دەبن، ھەر کاتێك کارەبایی نیشتمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن, جەخت لەو خاڵە کراوەتەوە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی 10 خوولەك زیاتر بەسەر دابینکردنی کارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.
بەمەبەستی دیاریکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان ئەمڕۆ یەك شەممە 3/11/2019 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنەی مۆلیدە ئەھلییەکانی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە.
ئ. م