خامنەیی: گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا هیچ سەوز ناکات
خامنەیی رەتیدەکاتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات
K24 – ههولێر:
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمەریکا رەت دەکاتەوە.
لە 40هەمین ساڵیادی دەستبەسەرا گرتنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە تاران، خامنەیی رایگەیاند: "ئەوانەی لەگەڵ ئەمەریکا بۆ چارەسەکردنی کێشەکان گفتوگۆ دەکەن بە دڵنییایەوە هەڵەن".
راشیگەیاند: "هیچ شتێک لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا سەوز نابێت چونکە ئەوان بە دڵنیایی هیچ سازش و رێککەوتنێک ناکەن".
ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا لە کاتی دەستبەسەراگرتنی باڵیۆزخانەکە دەستیپێنکردووە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کودەتاکەی سەر حکوومەتی محەمەد موسەدەق.
ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتی ئەمەریکا لە ساڵی 1964ەوە هیچ گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە، بەڵکو دڕندەتر بووە.
تاران یادی 40 ساڵەی دەستبەسەراگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە، بە دروشمی دژە ئەمەریکا نەخشێنراوە.

AFP