توك توكی پلاسخارت ده‌خرێته مه‌زاد
شاره‌زایه‌كی یاسایی: توك توكه‌كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
تاریق حه‌رب، شاره‌زا له یاسای عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌و توك توكه‌ی جینین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و له‌ناو خۆپیشانده‌ران سه‌ریكه‌وتووه، خراوه‌ته زیادكردنی ئاشكرا.
تاريق حه‌رب به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئه‌و توك توكه‌ی پلاسخارت به‌كاریهێناوه، خراوه‌ته زیادكردنی ئاشكرای جیهانی، ئه‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی كه ئامرازێكی ناوازه‌ی گه‌یاندن له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی و له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كارهاتووه، ئه‌ویش خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدایه.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه پێیوایه، توك توكه‌كه تایبه‌تمه‌ندی كات و شوێنی هه‌یه و ناوبانگه‌كه‌ی به‌قه‌د ناوبانگی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه رۆیشتووه كه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره‌كانی هۆلیووده‌وه به‌كارهێنراون.
توك توك، ماتۆرێكی سێ تایه‌یه و رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌یه له خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر له عێراق و به تایبه‌تیش به‌غدای پایته‌خت، له گه‌یاندنی برینداران و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس ناگه‌نه شوێنه‌كه.
توك توك به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌كه‌ی توانیویه‌تی بگاته ئه‌و شوێنانه و به په‌له برینداران بگوازێته‌وه نه‌خۆشخانه‌كان، به‌و هۆیه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقه‌وه، به شیعر و گۆرانی پێداهه‌ڵگه‌وتن، شۆفێرانی په‌سن ده‌كرێن.
ئ. م