خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی كێڵگە نەوتییەكانی بەسڕە دادەخەن

کارەکان راگیراون

K24 – هه‌ولێر:

خۆپیشاندەرانی عێراق رێگە سەرەكییەكانیان داخست و گرنگترینشیان رێگەی سەرەكی كێڵگە نەوتی باشوورە.

بە ھەزاران خۆپیشاندەر لە عێراق ئەمرۆ رژانەسەر شەقامەكان و رێگەی سەرەكی كێڵگەی نەوتی حەیفا لە رۆژھەڵاتی باكوری بەسڕە داخست كە كۆمپانیەكی كوێتی سەرپەشتی دەكات، ئەمەش كاركردن و ھاتووچۆی بارھەڵگرەكانی راگرتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندەران رێگەنادەن كارمەند و بارھەڵگرەكان ھاتووچۆ بكەن و بەو ھۆیەشەوە كۆمپانیا كوێتیەكە لە كێڵگەی نەوتی حەیفا لە بەسڕە كارەكانی راگیراوە.

 H.J