چینییه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان له هه‌ژموونی دۆلاری ئه‌مه‌ریكا رزگار بكه‌ن
له رێی دراوێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی رووسی نیزاڤیسیمایا گازێتا، وتارێكی شیكه‌ره‌وه‌ی ئابووری ڤلادیمێر سكوسیریڤی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌وه كردووه، چینییه‌كان خه‌ریكه به وردی كار له‌سه‌ر تێكشاندنی هه‌ژموونی دۆلار له‌سه‌ر سیستمی بانكی و مامه‌ڵه داراییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چین، له رێی سكرتێره‌كه‌یه‌وه، چی جین بینگ، پڕۆژه‌ی پێشخستنی سیستمی سۆسیالیستی و نوێكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گشتیی ئابووری وڵاته‌كه‌یانی خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌م خوله‌دا نوێنه‌رانی حزبی شیوعی باس له هۆكاره‌كانی سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووری چین ده‌كه‌ن.
ئه‌وان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و به‌كارهێنانی شێوازی نوێی ئابووریدا ده‌گه‌ڕێن، تا له رێگه‌یه‌وه گه‌شه به توانای ئابووریان بده‌ن. به تایبه‌تی دوای سوودوه‌رگرتنیان له ته‌كنۆلۆجیای بلۆكچاین.
نووسه‌ر پێی وایه، چین توێژینه‌وه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له بواری بلۆكچاین پێشخستووه و له ئێستادا له رووی به‌كارهێنانییه‌وه له پێشه‌وه‌یه و ده‌كرێت ئه‌و ئامرازه به‌كار بهێنێت بۆ گه‌شه‌ی زیاتر و سه‌رخستنی هه‌ژموونی ئابووری پیشه‌سازی خۆی.
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی چین، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، راسته‌وخۆ یاسای به كۆددانانی په‌سند كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی ئه‌پی بهكۆدكردن و پرۆسه‌ی ئیداره‌دانی ده‌روازه گشتیی و تایبه‌ته‌كان یه‌كبخات و له‌و رێگهیهشوه چین، دراوی یوانی ئه‌لیكترۆنی ده‌خاته بازاره‌وه.
بلۆكچاین، نوێترین ته‌كنۆلۆجیای به‌كارهاتووی بواری مامه‌ڵه‌ی دراوه له بانكه‌كان و ده‌كرێت ببێته یارمه‌تیده‌ری چین بۆ ئه‌وه‌ی بانكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
له ئێستادا لێكدانه سه‌ره‌كییه‌كان به دراوی بیانی به تایبه‌تی له چین، له رێی بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه. ره‌نگه بلۆكچاین ببێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بانكه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیر له نێوانیاندا هه‌بێت.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر چین نه‌وت بكڕێت؛ ئه‌وا ده‌بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له رێگه‌ی بانكێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بێت. ئێستا هه‌مووان ئه‌وه ده‌كه‌ن، رووسیاش هه‌ر وا ده‌كات. ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، پێویسته مامه‌ڵه‌كانی نێوان رووسیا و چین به یوان و رۆبڵ بێت. ئه‌م پرسه به‌شێكی بچووكه له‌و هه‌موو مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ده‌كرێت له كۆی كایه‌ی بازرگانی جیهانیدا. هه‌ر بۆیه چینییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌گه‌ر پشت به بلۆكچاین ببه‌ستن، ره‌نگه بتوانن به یه‌كجاری خۆیان له كۆت و به‌ندی هه‌ژموونی دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی رزگار بكه‌ن.
ئ.ڕ