له یه‌ك هه‌فته‌دا دوو ملیار دۆلاری پێ‌بڕا
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تیسلای ئه‌مه‌ریكی
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تیسلای ئه‌مه‌ریكی بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، ئایلون ماسك له یه‌ك هه‌فته‌دا 2 ملیار دۆلار داهاتی زیادی كرد.
له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، قه‌واڵه‌ی كۆمپانیاكه به رێژه‌ی %24 به‌رز بوونه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماسك 2 ملیار دۆلار زیاده بێته سه‌ر داهاتی، كه خۆی له 22 ملیار و 900 ملیۆن ده‌دات و به‌وه‌ش ماسك چووه ریزبه‌ندی 21 له كۆی لیستی 400 ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی، به گوێره‌ی داتای گۆڤاری فۆربس.
ئایلون ماسك، خاوه‌نی %22ی پشكی كۆمپانیای تیسلای ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه، كه له 2003دا دامه‌زراوه.