گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو گه‌یشته 23 تریلیۆن دۆلار
یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ئه‌مه‌ریكا به‌و ئه‌ندازه‌یه قه‌رزدار بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتنه ئاستی سه‌رووی 23 تریلیۆن دۆلار و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ئه‌مه‌ریكا به‌و ئه‌ندازه‌یه قه‌رزدار بێت.
ئه‌و ژماره‌یه، قه‌رزی گشتیی به گوژمه‌ی 17 تریلیۆن دۆلار و قه‌رزی دامه‌زراوه حكومییه‌كان به گوژمه‌ی 6 تریلیۆن دۆلار ده‌گرێته‌وه.
راپۆرته میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، قه‌باره‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان له دوای هاتنه سه‌ر كاری دۆناڵد تره‌مپه‌وه به رێژه‌ی %16 زیادیان كردووه.
هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان بۆ زیادبوونی سووی سه‌ر قه‌رزه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سو‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌و پێیه‌ی له 2019دا حكومه‌ت 376 ملیار دۆلاری بۆ دانه‌وه‌ی سووی سه‌ر قه‌رزه‌كان ته‌رخانكردبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا له 2019دا گه‌یشته 984 ملیار دۆلار.