عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی نوێی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدی داوایه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یامێكی نوێی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت هێزه ئه‌منییه‌كان، فیشه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن و نابێت به هیچ جۆرێك توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی به‌كاربێت.
گوتیشی: هه‌ندێك گرووپی ده‌رچوو له یاسا، هه‌وڵده‌ده‌ن هاووڵاتیان بكه‌نه قه‌ڵغانی مرۆیی و له پاڵ ئه‌وه‌دا رێگری و چه‌ته‌یی بكه‌ن و پشێوی بنێنه‌وه و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ببنه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ڵوێستیان ته‌نیا به‌رگری بێت و نابێت به هیچ جۆرێك ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر هاووڵاتیان.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاندووه، گه‌لی عێراقی به‌ڕێز، ماوه‌ی مانگێكه، ده‌وامی زانكۆ و قوتابخانه‌كان و به‌شێكی زۆری ژیانی گشتیی په‌كی كه‌وتووه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ژیان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی. بازار و ده‌وامی ناوه‌نده ژیارییه‌كان بكرێته‌وه. خۆپیشاندان و هه‌ر چالاكییه‌كی دیكه‌ی یاسایی بۆ ده‌ربڕینی رای هاووڵاتیان نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی درووست بكات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاندووه، گرنگترین شتێك ئێستا خۆپیشانده‌ران بیكه‌ن، ئه‌وه‌یه، تێكده‌ره‌كان له ریزه‌كانیان وه‌ده‌ربنێن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكراشیكردووه، به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و پرسی ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دواخراوون. زۆر وڵات له چاره‌نووسی عێراق نیگه‌رانن. خاوه‌ن پڕۆژه‌كان نیگه‌رانن. بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی. چونكه رێگرتن له به‌رده‌وامی كه‌رتی نه‌وت و رێگرتنی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، زیانی ملیاران دۆلار به وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات هه‌ندێك كه‌رسته‌ی سه‌ره‌كی ژیان نه‌گه‌نه بازار و نرخیان گران بێت و سه‌ره‌نجام هاووڵاتی و هه‌ژاران به تایبه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌مكراوه‌ته‌وه. گرنگه ئێستا ژیان ئاسایی بكرێته‌وه و مافی خه‌ڵكیش بۆ خۆپیشاندان بپارێزرێت.