كوردستان24 ژیانی ئاواره‌یی و نه‌خۆشی ئافره‌تێكی كوردی رۆژئاوا ده‌خاته‌ڕوو
ئاواره‌یی و نه‌خۆشی بڕست له بهساڵاچووییهكی كورد ده‌بڕن
K24 – هه‌ولێر:
ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ھەزاران كەسی دەربەدەر كرد، پیر و گەنج و كەمئەندام و كەمدەرامەت بە یەكەوە ئاوارە بوون، ژنێكی بەساڵاچووی كۆبانێ، لەبەر شەڕی سەریكانی، لەگەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی گركێ لەگێ بووە و ئێستا لە دۆخێكی خراپ‌دا ژیان دەكات، ئەو دەڵێت، خۆی نەخۆش بوو، ئاوارەیی نەخۆشییەكەی دوو ھێندەی تر لێكردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نێردراوی كوردستان24 بۆ قامیشلۆ له راپۆرتێكدا ورده‌كاری ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و ره‌وشی بازاره‌كانی قامیشلۆی خستووه‌ته‌ڕوو.
نێردراوی كوردستان24 بۆ قامیشلۆ رایگه‌یاند، چەند رۆژێکە بازاری قامیشلۆ بە بەراورد لە گەڵ ھەفتەی رابردوو جموجۆڵی زیاتر بووە، ھاووڵاتیان دەڵێن ھاتنی ھێزە بیانیەکان بە تایبەت ئەمه‌ریکا کاریگەری راستەوخۆی ھەبووە لە سەر ئەم دۆخە لە لایەکی تر ئەوان ترسی ئەوەیان ھەیە ئەو ھێزانە جارێکی تر بڕیار بگۆڕن و پشت بکەنەوە کورد و لە مەیداندا بە تەنیا به‌جێیان بهێڵن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ھێزەكانی ئەمریكا گەڕێكی دیكەی چاودێرییان لە شاری گركێ لەگێی رۆژئاوای كوردستان لە دەورووبەری كێڵگە نەوتییەكان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمەریکا گەڕێکییان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و سەربازێکی ئەمەریکیش باس لە رۆڵی هێزەکەیان دەکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، سەربازێکی ئەمەریکی رایگەیاند: "ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕەکەمان".
راشیگەیاند: "ئێمە لێرە نین تاوەکو جەنگ دژی هیچ هێزێک بکەین، بەڵکو تەنیا دەمانەوێت سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزین و نامه‌وێت هیچ لایه‌كیش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه و ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیریی و گیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بپارێزین".
هه‌ر سه‌رباره‌ت به ره‌وشی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه ئێستا ژماره‌یه‌كیان گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له ره‌وشێكی ناله‌باردان.
هاوكات وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە نزیكە و ژمارەی ئاوارەكانیش لە زیابووندایە، لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای دھۆك، ئاوارەكان لە دۆخێكی خراپدان و زستانیش زیاتر دوودڵی كردوون، بۆردی كاروباری مرۆیی كە سەرپەرشتی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دەكات، رایگه‌یاند، حكوومەتی عێراق ھاوكارییان ناكات و ئەوانیش لە توانایاندا نییە، پێداویستییەكانی زستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین بكەن، لەبەر ئەوەش داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات، ھاوكاریان بن.