خۆپێشاندەرانی عێراق ھێرشیان كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران
دەرگایەكی دەرەوەی كۆنسوڵخانەكەیان سووتاندووە
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندەرانی عێراق ھێرشیان كردە سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا و بەو ھۆیەوە، خۆپیشاندەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە كەربەلا كۆنسوڵخانەی ئێرانیان گەمارۆداوە و بە بەرد ھێرشیان كردووەتەسەر و دەرگایەكی دەرەوەی كۆنسوڵخانەكەشیان سووتاندووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە ئێرانیان گوتووەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری كۆنسوڵخانەكە ھەڵكردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاڵۆزیی لەنێوان پاسەوانانی كۆنسوڵخانەكە و خۆپیشاندەران دروستبووە و بەو ھۆیەوە، خۆپیشاندەرێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

ھ.م