لە عەفرین دوو هاووڵاتی کورد رفێندران

داوای پارە بەرامبەر بە ئازادکردنیان دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

لە ناوچەی ماباتای عەفرین، چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دوو ھاووڵاتی كوردیان رفاند و بەرامبەر ئازادكردنیان داوای بڕێك پارە دەكرێت

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە كردەوە نایاساییەكانیان لە عەفرین بەردەوامن. ئاماژەی بەوەش كردووە، چەكدارانی گروپی عەمشات دوو ھاووڵاتی كوردیان لە گوندی ماباتا رفاندووە و بەرامبەر ئازادكردنیان داوای بڕێك پارە لە كەسوكاریان دەكرێت.

لە كاتی داگیركردنی عەفرینەوە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن سەدان كوردیان رفاندووە و بەرامبەر ئازادكردنیان پارەیان وەرگرتووە.

لە ئێستاشدا بەهۆی هێرشی تورکیا، چەند شارێکی دیکەی کوردیش مەترسی هەمان چارەنووسیان لەسەرە.

H.J