تاران سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق راگرت
خۆپیشاندانەکان کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق هەیە
K24 – ههولێر:
دەسەڵاتدارانی تاران، بڕیاریاندا بە وەستاندنی سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق، ئەوەش بەھۆی دۆخی ئێستای ناوخۆی عێراقەوە کە لەئاکامی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان ھاتووەتە ئاراوە.
تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە رابەری باڵای شۆڕشی ئێرانی، علی خامنەیی بڵاوی کردەوە کە بەھۆی دۆخی ئەمنی وڵاتەکەوە، سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق گونجاو نیە.
لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، پەسەندکردنی بودجە دواکەوتووە و عێراق زیانی ملیارەها دۆلار دەکات.
داواش دەکات، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێت و رەوشی وڵات ئارام بکرێتەوە.
H.J