كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا رۆژئاوای كوردستانی جێهێشت
به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتوون
K24 - هه‌ولێر:
كاروانێكی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان كشانه‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێرۆ مه‌ولوودی، په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری قامشلو، هێزه‌كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 گووتی: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به قامشلودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان رۆشتوون. پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌و كاروانه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا روویانكردهوه رۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گه‌ڕانه‌وه‌یان تا راده‌یه‌ك دڵخۆش ببوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه‌كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گونده‌واری كۆبانێ وه هاتوون و راسه‌ته‌وخۆ به‌ره‌و سنووری هه‌رێمی كوردستان رۆیشتوون.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشتر چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و بارهه‌ڵگریان به به‌تاڵی ناردبووه‌وه رۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان بهێننه‌وه.
هاوكات رۆژی یه‌كشه‌ممه راگه‌یێنرا، كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سنوور رووبه‌ڕووی هێرشی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا بوونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد له باكوور و رۆهه‌ڵاتی سووریا بكشێنه‌وه، به‌ڵام دواتر بۆ پارێزگاریكردن له چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه.