وەزیری ستراتیژیەتی ئیسرائیل پشتیوانیی بۆ گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە

ئیسرائیل پشتیوانی لە گەلی کورد دەکات

K24 – هه‌ولێر:

رون برۆمەر، وەزیری ستراتیژیەتی ئیسرائیل بە کوردستان24ی راگەیاند کە گەلی ئیسرائیلی پشتیوانی لە گەلی کورد دەکات.

دەشڵێت: "گەل و حکوومەتی ئیسرائیل هەمیشە پشتوانیان لە سەربەخۆی کورد کردووە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەو وڵاتانەی کوردیان تێدایە پێکوەژیان هاوشێوەی ئیسرائیل پەیڕەو بکەن، ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشتر دەبوو.

داواش دەکات تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوود لە نموونەی پێکەوەژیانی ئیسرائیل ببینچونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ستراتیژیەتی پێکەوە ژیان هەیە.

H.J