چەند ئەندامێکی بنەماڵەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیر کران
لە ناوچەیەک تەواوی خێزانەکەی دەستگیر کران
K24 – ههولێر:
تورکیا دەستگیرکردنی خوشکی سەرکردەی کوژراوی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، راگەیاند.
رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی تورکیا ئاشکرایکردووە، خوشکی بەغدادی بە ناوی رەمزییە عەواد لە ناوچەی عەزازی باکووری سووریا دەستگیرکراوە و سوودی زۆر دەبێت بۆ زانیاری هەواڵگیریی لەسەر چەکدارانی داعش.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، چەند ئەندامێکی دیکەی ئەو خێزانە لە هەمان شوێن دەستگیر کراون.
عەزاز لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سووریا بە ڕێوەدەبرێت، هەر لەو شارۆچکەیە، هاوسەری رەمزییە و بوکەکەی و پێنج منداڵی دەستگیر کراون.
مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلبی سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کوژرا.