ھێزێكی سوپای سووریا لە قامشلۆ بڵاوەی پێكرا
یەكەم جارە سوپای سووریا دەچێتە ئەم شوێنانە
K24 - قامشلۆ
ئەمڕۆ ھێزێكی ھێزێكی سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەكانی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بڵاوەی پێكرا، كە یەكەمجارە سوپای سووریا بێتە ئەم ناوچەیە.
لاڤە ئەسعەد، پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچە سنوورەییەكانی قامشلۆ رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار سوپای سووریا لە گوندەكانی دەوروبەری قامشلۆ بڵاوەی پێكرا".
پێشتر بە رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، سوپای سووریا لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان جێگیر كرابوون.
ھ.م