داعش به‌ڵێنی ئاگرین به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندن له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك، رێخراوی داعش شوێنكه‌وتووانی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی به ئاگر ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی "واشنتن ئێكزامینهر"ـی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، لایهنگرانر داعش ناوی "قوره‌یش"ـیان لهخرناوه و ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ری پروپاگه‌نده‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای ئاگر خستنه‌وه ده‌كه‌ن.
له یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كاندا كه رۆژی دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر به ئامانج كردنی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش: فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا.
له‌و پۆسته‌ره‌ی رۆژی دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسراوه: "ئاگر له دارستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بخه‌ره‌وه، چونكه ئه‌مه بۆ ئه‌وان زۆر به ئازاره"، كه به‌گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی راگه‌یاندنی "شرق الاوسط" له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا ئه‌مه چواره‌م پروپاگه‌نده‌یه كه رێكخراوی داعش بڵاوی بكاته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش، گافن نیوزوم، حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه له رووبه‌رێكی زۆر فراوان، باری له‌ناكاوی له ویلایه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئاگره‌كه بووه‌ته هۆی گواستنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار خێزان له ناوچه‌كانیان، وێڕای پچڕانی كاره‌با له‌سه‌ر ملیۆنه‌ها كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه پچڕێندرا، كه بایێكی به‌هێز گرتبوویه‌وه.
سه‌رچاوه: واشنتن ئێكزامینه
H.B