سوپای عێراق: داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر زیاتر له 6 ملیار دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت
هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژ به ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، خۆپێشانده‌ران به داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر زیانی زیاتر له 6 ملیار دۆلاریان به وڵات گه‌یاندووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاند، داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه زیانی زۆری ئابووری به وڵات گه‌یاندووه و تا ئێستاش سه‌دان بارهه‌ڵگر راگیراون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان داواشی له خۆپێشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه كرد، په‌نا بۆ توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی نه‌به‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری نه‌وت و وزه كار ده‌كه‌ن.
خه‌ڵه‌ف گوتی: "چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێكی توند له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ركراون، كه نابێت چه‌ك له دژی خۆپێشانده‌ران به‌كاربهێندرێت و توندوتیژییان به‌رامبه‌ر بكرێت و پابه‌نده به بنه‌ماكانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشكرا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌دی بكرێت، ئه‌وا رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێنه به‌ر".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای مانگی ئوكتۆبه‌ره‌وه خۆپێشاندانی فراوان به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا له توندوتیژییه‌كاند زیاتر له 275 كه‌س كوژراون و زیاتر له 12 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوونه.
H.B