چین دەیەوێت پشتبەستنی بە دۆلار کەمبکاتەوە

بۆ یەکەمجار دوای 15 ساڵ

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار دوای 15 ساڵ چین قەواڵەی پاڵپشت بە یۆرۆی ئەوروپی دەفرۆشێت.

پەکین بەو هەوڵەی دەیەوێت پشتبەستنی بە دۆلار کەمبکاتەوە و زیاتر پشت بەدراوەکانی دیکە ببەستێت.

رۆژی سێشەممە چین قەواڵەی بۆ 12 ساڵی و 20 ساڵی بە بەهای 4 ملیار یۆرۆ دەرکرد، کە نزیکەی 4 ملیار و 450 ملیۆن دۆلاری ئەمه‌ریکی دەکات.

هاوکات چین جەختیشی کردەوە، هێزێکی زۆری خواست هەیە لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی ئەو جۆرە قەواڵانەوە لە لایەن بانکەکان و سندووقەکانی وەبەرهێنانەوە پێشوازی لێکراوە.