رێككه‌وتنی رژێمی سووریا و هه‌سه‌ده جێبه‌جێ ده‌كرێت
سوپای سووریا له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگیركراوه
K24 - قامشلۆ
رێككه‌وتنه‌كه‌ی رژێمی سووریا و هه‌سه‌ده جێبه‌جێ ده‌كرێت و سوپای سووریا به‌رده‌وامه له ئه‌ركی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان.
هاوكات هاووڵاتییان پێیان وایه بوونی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هه‌نگاوێكی باشه ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانیان له شه‌ڕ بپارێزن.
بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و بەڕێوەبەری خۆسەر، دوای ساڵی 2011، بۆ یەكەمجار سوپای سووریا لەسەر سنووری رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان لە گوندەكانی قامشلۆ جێگیر دەكرێن.
عەبدولكەریم عومەر، ھاوسەرۆكی دەستەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری خۆسەر بە كوردستان24ی گوت: "جێگیربوونی سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەكان ھیچ گۆڕانكاری لە كاروباری ئەنجوومەنی خۆسەر ناكات، رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی سووریا تەنھا رێككەوتنێكی سەربازییە، ھیواخوازین ھەنگاوەكانی ئەو رێككەوتنە ببێتە ھۆكارێك بۆ لێكتێگەیشتنی سیاسیی".
ھ.م