مه‌زڵوم عه‌بدی: داوا له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م لایه‌نه‌‌كانی رۆژئاوای كوردستان لێكنزیك بكاته‌وه‌

"په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشه‌"

K24 - قامشلۆ

فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)‌ داوا له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵی خۆی ببینێت.

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24 راشیده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشه‌ و داواش ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشتر بێت.

ھەروەھا عەبدی داوا لە ھێزە كوردستانییەكان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان دەكات، یەكگرتووبن و ھەوڵیش بدرێت كۆبوونەوەیەكی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت بۆ پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان.

جەختیشی كردەوە، لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان، بەرلە ھەمووان دەبێت یەكڕیز بن و ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن.

ئەمشەو كاتژمێر 9ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر هه‌ڤپه‌یڤینی تایبه‌تی مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری نووسنگه‌ی كوردستان24 له‌ رۆژئاوای كوردستان په‌خشده‌كرێت.