جوتیارە نموونەییەكە ھەولێر پڕ دەكات لە ھەنار
بەروبوومە خۆماڵییەكان نمایش دەكرێن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بەرھەمە خۆماڵییەكانی ئازاد محەمەد (جوتیارە نمونەییەكە) نمایش دەكرێن، لەنێو بەرھەمەكانیشیدا ھەنار پشكی شێری بەر دەكەوێت.
ئازاد محەمەد ناسراو بە جوتیارە نموونەییەكە بە كوردستان24ی گوت: "مەبەستم لە نمایشكردنی بەرھەمە خۆماڵییەكان لە ھەولێر بۆ ئەوەیە، كە بە خەڵك بڵێم با چیتر بەروبوومی دەرەكی نەخۆین، بەڵكو بەروبوومە جوانەكەی خۆمان بخۆین و باخدارەكان لە كارەكەیان سارد نەكەینەوە، دەبێ وا لە گەنجەكانمان بكەین كوردستان سەوز بكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد: "لە ماوەی رابردوو چوومە سێ وڵات لەوێ 35 جۆر تۆوی بەروبوومی جیاوازم ھێناوە".
ھ.م