ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان چاویان له‌ده‌سه‌ڵاتی زیاتره
حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكاریی ده‌بێت.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راوێژكاری ده‌بێت و تێیدا چه‌ند داواكارییه‌ك له باره‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م كاری بۆكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان له كۆبوونه‌وه‌كه، له باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌بێت، كه به گوته‌ی خۆی هه‌ندێك بڕگه و مادده‌ی بوونه‌ته رێگر له‌سه‌ر كاره‌كانیان و پێویسته هه‌مواربكرێنه‌وه.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌یانه‌وێت ببنه فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ر بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كار و پرۆژه‌كان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، رۆڵێكی سه‌ره‌كی بدرێته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، له دیاریكردن و ریزبه‌ندیكردنی پرۆژه‌كان.
ئ. م