پێکهاتەکانی کەرکووك لەگەڵ هەمواردکردنەوەی دەستووری عێراق نین

"هیچ گەرەنتییەك بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەمواری دەستووردا نییە"

K24- كه‌ركووك:

پێکهاتەكانی کەرکووك نایانەوێت دەست بۆ هەمواری دەستوری عێراق ببرێت، هەرچەندە ئەم دەستورە هیچ ئاماژەیەکی تێدا نیە بۆ پارێزگاری و پاراستنی مافی کەمینە ئاینیەکان، بەڵام کەمیینەکان دەڵێن: بەپێی ئەزموونی خۆیان لە عێراق، هەر گۆڕانکارییەك لە دەستووردا کرابێت، لە پێشتر خراپتر بووە، بۆیە نایانەوێت دەستکاری ئەم دەستورەی ئێستای عێراق بکرێت.

پێكهاته‌كان ترسی خۆیان له‌ ئه‌گه‌ری گۆڕین یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ناشارنه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ کوردانی فەیلیش باسی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامی ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور بێنه‌ ئاراوه‌.

کاکەییەکانیش بەشێکی دیکەی ئەم کەیسەن، ئەوانیش لەهەمواری دەستووری عێراق ڕازی نین و نایانەوێت کە دەستکاری دەستوور بکرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پەرلەمانی عێراق لێژنەیەکی بۆ دەستکاری کردنی بڕگەو مادەکانی دەستوری عێراق پێکهێناوە، کە یەکێك بوو لە داواكاری خۆپێشاندەران.

H.B