ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له سووریا ئاشكرا ده‌كات
به‌شێكیان له باكووری سووریا ده‌مێننه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا، "مارك میلی" رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا 500 تا 600 سه‌رباز له سووریا ده‌هێڵێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی" ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، "مارك میلی" گوتی: "به دڵنیاییه‌وه كه‌متر له هه‌زار سه‌رباز و ره‌نگه 500 تا 600 سه‌رباز له سووریا بمێننه‌وه".
گوتیشی: "هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه".
روونیشیكرده‌وه، "هێشتا چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ماوون. به بێ بوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه، ره‌نگه ئه‌و چه‌كدارانه جارێكی دیكه گه‌شه بكه‌نه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه، پێشتر ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئه‌سۆشێیتد پرێس"، بڵاویكردبوویه‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، 800 سه‌رباز له سووریا بهێڵێته‌وه. 200 سه‌ربازیان له بنكه‌ی سه‌ربازی "ته‌نه‌ف"ی هاوسنووری ئه‌رده‌ن ده‌بن. ئه‌وانی دیكه‌ش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی "باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا" له ئه‌ركدا ده‌بن.
ئ.ر