ئەنجوومەنی پارێزگاکان داوای هەموارکردنەوەی یاساکەیان دەکەن
ئەنجوومەنی پارێزگاکان توانای چاودێریکردنی کارەکانی حکوومەتیان نییە
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگاکان داوای هەموارکردنەوەی یاساکەیان دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن چاودێری بەرنامەی کابینەی نۆیەم بکەن و دەشڵێن: ئەنجوومەنەکەیان کەموکوڕی هەیە و توانای چاودێریکردنیان نیە. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی نیشاندا بە کردنەوەی یەکەی ژمێریاری و هەیکەلیەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەست کەموکورتی ئیداری و یاساییهوە دەناڵێنن، ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانەیانه بۆ چاودێری کارەکانی حکوومەتی خۆجيێ.
عەبدول رەحمان موهەندیس، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر باس لەوەدەکات، یاساکەیان لەگەڵ کاری وەزیرەکانی حکوومەت بەریهكکەوتنی تێدایە، پێوستی بە هەموارکردنەوە هەیە و پرۆژەشیان بۆ ئهو مهبهسته پێشکەش کردوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئەنجوومەنی پارێزگاکان وادەی یاساییان بۆ درێژکراوەتەوە، تا بەردەوامبن لە کارەکانیان، ئەوان چاویان لێیە ئەنجوومەنی وەزیران وادەی هەڵبژاردنیان بۆ دیاری بکات، ئەمەش پێوستی بە رێککەوتنی لایەنەکان هەیەو لایەنەکانیش خۆیان لەو هەڵبژاردنە نادەن.
H.B