راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا: سزای توند بەسەر تورکیا دەسەپێنین
"بێ دەنگ نابین"
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ بێ ده‌نگ نابێت و ئه‌گه‌ر توركیا گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس چوار سه‌د هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بێ ده‌نگ نابێت و گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی سووپای توركیا تاوانی جه‌نگی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له باكووری سوریا ئه‌نجامدابێت.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس- 400 له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا واشنتن سزای توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین.
هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات و بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیش، میلیشیکانی سەر بە تورکیا لە رۆژئاوی کوردستان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.
Politico
H.J