لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووك راسپاردەیەك دەدرێتە پەرلەمان
دوای ھەموواركردنەوەی داوای دەستپێكردنەوەی دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راسپاردەیەك لەبارەی قەرزی بچووك دەداتە پەرلەمان و دوای ھەمووار كردنەوەی یاسای پێدانی قەرزی بچووك، بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە داوایەك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت.
كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێداچوونەوە بە پڕۆژەی قەرزی بچووك دا دەكەینەوە و بۆ ھەمووار كردنەوەی راسپاردەیەك ئاراستەی پەرلەمان دەكەین. دوای پەسند كردنی رێنماییەكانمان داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین، كە رێگامان بدەن دەست بكەینەوە بە پێدانی قەرزی بچووك، چونكە بەمە ھەم كۆمەڵێك ھەلی كار بۆ گەنجان دەدۆزرێتەوە و ھەمیش دەبێتە ھۆكارێك بۆ بوژاندنەوەی ئابووری".
گوتیشی: "ئێمە لەسەر شێوازی پێشوو قەرزی بچووك نادەین، بەڵكو بەشێوازێكی نوێ دەست دەكەینەوە بە پێدانی قەرز بە گەنجان، چونكە بەشێك لە پڕۆژەكانی پێشوو شكستیان ھێناوە".
ھ.م