ئێران ژمارەیەك کارگەی ئۆتۆمبێل دەگوازێتەوە تورکیا
ئێران دەیەوێت خۆی لە سزاکانی ئەمەریکا بدزێتەوە
K24 - ھەولێر
بۆ خۆدزینەوەی لە سزاكان، ئێران ژمارەیەك كارگەی ئۆتۆمبێل دەگوازێتەوە بۆ توركیا.
چەند سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی ئەحوالی توركییان راگەیاندووە، ئێران ھەوڵی ئەوە دەدات كە خۆی لە سزاكانی ئەمەریكا و جیھان بدزێتەوە، ئەویش لە رێگەی گواستنەویە بەشێكی گەورەی وەبەرھێنانەكانی بۆ توركیا، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێران خودورو كۆمپانی، كە بە گەورەترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە ئێران ھەژمار دەكرێت، ھەموو كارەكانی خۆی گواستووەتەوە بۆ وانی باكووری كوردستان، تاوەكو لە رێگەی كردنەوەی كارگەریەك كارەكان جێبەجێ بكات. چاوەڕێش دەكرێت كارگەیەك لەسەر رووبەری 50 ھێكتار زەوی لە ناوچە پیشەسازییەكەی وان دابمەزرێت و وەك قۆناخی یەكەم ھەلی كار بۆ نزیكەی ھەزار كەس دەرەخسێندرێت.
ھ.م