توركیا ده‌ست به ناردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش ده‌كات
داعشێكی ئه‌مه‌ریكی و حه‌وتی ئه‌ڵمانی ده‌نێرێته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/11/2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: "توندڕه‌وێكی ئه‌مه‌ریكی و 7 توندڕه‌وی ئه‌ڵمانی رێوشوێنه‌كانی ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان كۆتاییهاتووه و رۆژی 14/11/2019 ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی هه‌ینی رابردوو، سلێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندبوو، توركیا ده‌ست به ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش ده‌كات بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
پێشتریش گوتبووی، توركیا هۆتێل نییه تا داعشی وڵاتانی دیكه بحه‌وێنێته‌وه.