چاودێری كلێسای ئه‌رمه‌نه‌كانی قامشلۆ و باوكه‌كه‌ی درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه بۆ ئه‌ركێكی ئه‌وقاف له رێگه بوون
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر هوسیب بیدویان، چاودێری كڵێسای كاسۆلیكی ئه‌رمه‌نه‌كانی شاری قامشلۆ و باوكه‌كه‌ی، له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایانگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ئه‌و هێرشه‌یان له ده‌روازه‌ی شاری دێر زوور كرده سه‌ر پاپا هوسیب و باوكه‌كه‌ی، كاتێك بۆ ئه‌ركێكی ئه‌وقافی تایبه‌ت به كلێسای كاسۆلیكی ئه‌رمه‌نه‌كان له دێر زور له رێگه بوون.
تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كه و لایه‌نی به‌رپرس له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B