چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامشلۆ روویاندا
زه‌ره‌ر و زیانی زۆری گیانی و ماددی به‌دواوه بوو
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له شاری قامشلۆ روویاندا و زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامشلۆ رایگه‌یاند، 3 ته‌قینه‌وه‌ی جیاواز له شاری قامشلۆ روویاندا 2 له ته‌قینه‌وه‌كان له شه‌قامی "وه‌حده" له چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره روویاندا، كه شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی قامشلۆیه و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌گه‌ڕه‌كێكی دیكه له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی كچان روویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان تێدا شه‌هید و بریندار بوونه.
دووپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه و ئاماری راسته‌قینه‌ی زیانه‌كانیش نه‌زانراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی داعش له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا به‌رپرسیار بن.
H.B