خەڵكی دربێسی تانكەكانی توركیا بەردباران دەكەن
به‌ردبارانكردنی تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا
K24 - دەربێسی
له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌ڕێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا و رووسیا له رۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتیان وه‌ك ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا، به‌رد بارانی تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كه‌ن.
مه‌زڵووم عیسا، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی دەڤەری دربێسی رۆژئاوای كوردستانە، ئەو یەكێكە لەو كەسانەی كە بە بەرد پێشوازی لە تانكەكانی توركیا كردووە و بە كوردستان24ی گوت: "بە ھیچ شێوەیەك توركیا مافی ئەوەی نییە كە بێتە ناوخاكی رۆژئاوای كوردستان، بۆیە ھاووڵاتیانی سڤیل بەردبارانیان دەكەن. دەمانەوێت رووسیا ببینێ و بزانێ كە خەڵكی كوردستان توركیای قبوڵ نییە".
رۆژی دووشەممە لەكاتی بەڕێوەچوونی گەڕی ھاوبەشی توركیا و رووسیا، خەڵكی دربێسی بەردبارانی تانكەكانی توركیایان كرد، ئەمەش وەك ناڕەزایی و رەتكردنەوەی ھێزەكانی ئەو وڵاتە لەناو خاكی رۆژئاوای كوردستان.
ھاووڵاتیەكی دیكەی دربێسی بەناوی تارق عه‌ره‌بۆ، كە بۆ كوردستان24 دوا دەڵێ: "ئێمە قبوڵ ناكەین دوژمن بێتە ناو خاكی ئێمە، وڵاتێكی داگیركەر بێتە ناو خاكی ئێمە و رۆڵەكانمان دەكوژێت، ئێمەش ئەوە قبوڵ ناكەین".
هه‌ودا شێخ داود، ئافرەتێكی دربێسییە و بەشداربوو لە بەردبارانكردنی تانكەكانی توركیا ئەو دەڵێ: "سەری خۆمان لەبەرامبەر دوژمن نەوێ ناكەین و قبوڵناكەین بەناو خاكی ئێمەدا ھاتووچۆ بكەن".
ھ.م