دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و سەرۆکایەتی حکوومەت کۆدەبنەوە
تاوتوێی پلانی چوارساڵی داهاتوو دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كۆدەبنەوە و تاوتوێی پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجوومەنەکان و هەماهەنگی نێوان حکوومەت و ئەنجوومەنەکان دەكەن.
ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ باسکردنی بەرنامە و پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجوومەنەکان و هەماهەنگی نێوان حکوومەت و ئەنجوومەنەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران کار بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە دەکەن، کە پێشتر تەواو نەکراون.
ھ.م