دیدارێکی بازرگانی لە لەندەن لەبارەی بازرگانیی کردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
پەیامنێری کوردستان24 بانگهێشتی دیدارەکە کراوە
K24 – ههولێر:
دیدارێکی ئابووری و بازرگانی گرنگ لەبارەی بازرگانیکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و پەیامنێری کوردستان24، دیاری شێخە، وەک تاکە رۆژنامەنووس لە عێراق و هەرێمی کوردستان بانگهێشتی دیدارەکە کراوە.
لە دیدارەکەدا، چەند کۆمپانیا و بازرگان و بەرپرسی گەورەی بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار دەبن و باس لە بوارەکانی هەناردە و هاوردە، کشتوکاڵ و بەروبومی خۆراک، ئاڵۆگۆڕی پارە و خزمەتگووزاری دارایی، گەشت و گوزار و خزمەتی هۆتێلەکان، ئامرازەکانی گەواستنەوە، بازرگانی دەرمان، کەلوپەلی کارەبایی و پیشەسازیی و ئەندازیاریی دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت، لەو دیدارە بازرگانییە کە ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق- بەریتانیا رێکیخستووە IBBC Iraq Britain Business Council، چەند گرێبەستێک لەبارەی بازرگانیی هاوبەش لە نێوان بەریتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ بکرێت و ئاستەنگ و هەلە نوێکانیش تاوتوێ بکرێت.
سبەی چوارشەممە، دیدارەکە دەست بەکارەکانی دەکات و چەند بازرگان و شاندێک لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

H.J