بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تەقینەوەکانی قامشلۆ دەخاتە ئەستۆی تورکیا
شەش کەس بەهۆی تەقینەوەکانی قامشلۆ گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکە برینداربوون
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی شاری قامشلۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکان شەش هاووڵاتی شەهیدبوون و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکردووە "هێرشەکانی تورکیا ئاستەنگی بۆ هێرشەکانیان لە دژی داعش دروستکردووە و چەکدارانی داعشیش بۆ کردەوەکانیان سوودیان لەو هەلە وەرگرتووە".
بەڕێوەبەراتی خۆسەر، تورکیای بە بەرپرس لە تەقینەوەکانی دوێنێی قامشلۆ داناوە و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە گرنگی بە لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و کارەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان بدەن.
ھ.م