ئیتاڵیا ھاوكاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان

ھاوكارییەكان بە ھەماھەنگی حكوومەتی ھەرێم دەگەیەندرێنە رۆژئاوای كوردستان

K24 - ھەولێر

حکوومەتی ئیتاڵیا 12 تۆن هاوکاری مرۆیی دەگەیەنێتە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان.

سێرینا مۆرونی، کۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "حکوومەتی ئیتاڵیا 12 تۆن هاوکاری بەپەلەی لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە گەیاندە کەمپەکانی ئەبو خەشەب و توێنە لە رۆژئاوای کوردستان".

سێرینا مۆرونی روونیکردەوە "هاوکارییەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەیەندرانە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا".

ھ.م