سیستمی غاز بۆ نانەواخانەكان دابین دەكرێت
كارئاسانی بەكارهێنانی كیسی كاغەز دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بڕیاریدا سیستمی غاز بۆ نانەواخانەكان دابین بكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، ئاشكرای كرد "لە دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی رێنمایی بەكارهێنانی كیسی كاغەز بڕیادرا بۆ كارئاسانی و هەماهەنگی لەگەڵ نانەواخانەكان و سەمونخانەكان سیستمی غازیان بۆ دابین بكرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە: "د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، كە سەرپەرشتی كۆبونەوەكەی كرد رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا دووخاڵمان تاوتوێكرد. یەكەم: بڕیارماندا كە سیستمی غاز بۆ نانەواخانەكان و سەمونخانەكان دابین بكرێت وە كارئاسانیان بۆبكەین. ھەروەھا دووەم: كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی نانەواخانە و سەموونخانەكان ئەنجامدەدەین بۆ چونیەتی هەماهەنگی و كارئاسانی بەكارهێنانی كیسی كاغەز لە بری كیسی نایلۆن".
ھ.م