ئه‌ردۆغان: به‌بیر تره‌مپ ده‌هێنمه‌وه كه واشنتن له سووریا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه
"ئه‌مه‌ریكا و رووسیا نه‌یانتوانیوه باكووری سووریا له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نێت، كه واشنتن پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه، كه مانگی رابردوو له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا كراوه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان به‌ر له گه‌شتكردنی بۆ ئه‌مه‌ریكا هاتوون، كه بڕیاره له گه‌شته‌كه‌یدا چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت و گوتی: "مه‌حاڵه بگوترێت "تیرۆریستان" له هێڵی سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كشاونه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به را و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به به‌ڵگه بۆ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه، كه كارێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌ڵه‌یه".
ئه‌ردۆغان داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپاشكرد، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به توركیا بكه‌ن و گوتی: "پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌تان به‌رامبه‌ر به توركیا بكه‌ن كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌كانمان زیندانیكردووه و له دیوی سووریاش كۆنترۆڵی تیرۆریستانی كردووه".
سه‌باره‌ت به ناوچه‌یئارامیش له باكووری سووریا، سه‌رۆكی توركیا گوتی: "ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵه راسته‌قینانه بده‌ین، كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هه‌مانبووه، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا نه‌یانتوانیوه باكووری سووریا له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ تره‌مپ و پوتن هه‌ڵسه‌گاندن بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
H.B