مه‌سرور بارزانی: چارەسەرکردنی پرسی کورد فاکتەری سەرەکی ئاشتی و ئارامییە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هودا پار دەکات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 12/11/2019، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە هوداپار کرد بە سەرۆکایەتی ئیسحاق ساغڵام، سەرۆکی گشتی پارتەکە به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌رێمی كوردستانن.

لەدیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد و رێزگرتن لە داخوازییە رەواکانی و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی پرسی کورد کرایەوە، کە فاکتەری سەرەکی ئاشتی و ئارامییە لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژە بە بایەخی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە کرا. 

ئ. م