شارهزایان: گۆڕینی سیستهمی حوكمڕانی عێراق پشتكردنه له دهستوور
پشتکردنە لە دەستوور
K24 – ههولێر:
ھەندێ لایەنی سیاسی عێراق بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق، بە رای شارەزایان، گۆڕینی سیستەمی سیاسی پشتکردنە لە دەستوور و گێڕانەوەی حوكمی تاکە کەسییە لە عێراق.
ھەندێک لایەنی سیاسی عێراق، سوورن لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق، ئەوان دەیانەوێت سیستەمی سەرۆکایەتی شوێنی سیستەمی پەرلەمانی بگرێتەوە، کورد ھەموو ھەوڵێکی لەو شێوەیە رەتدەکاتەوە، یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، رۆژانە رێنمایی دەدەنە، ئەندامە کوردەکانی لیژنەی ھەموواری دەستوور، کە رێگە بە گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق نەدەن، چونکە ئەویش دژی گەلی کوردە.
بە گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق نامێنن، لە بەرامبەردا تاکە کەسێک حوکمڕانی عێراق دەکات.