په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات
سێ بڕگه تاوتوێ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك كۆده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24"، "وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی"، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دانیشتنێكی ئاساییه و تێیدا چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت.
گوتیشی: "پرسی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بابه‌تێكی گرنگ و جێبایه‌خه و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان".
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه، "سێ" بڕگه تاوتوێ ده‌كرێن، بڕگه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسا.
هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی (پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به قاچاغبردنی نه‌وت، بیمه‌ی كشتوكاڵ و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی "دووه‌م"دا، ده‌نگ به ئه‌ندامانی ئه‌و چوار لیژنه‌یه ده‌درێت، كه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان زیاد كراوون.
بڕگه‌ی "سێیه‌م"ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی بۆ چوونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتار "جوان رۆژبه‌یانی"، كه بیرۆكه‌یه‌كی هه‌یه له باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار "كاروان عه‌بدولڕه‌حمان"، بیرۆكه‌ی خۆی له باره‌ی پرسی شه‌فافكردنی نه‌وت ده‌خاته‌ڕوو و هه‌ریه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه 10 خوله‌ك كاتیان پێده‌درێت بۆ خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌كانیان.