120 ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی هاوپەیمانان لە کۆبانێ دەکشێنەوە
دەنگی تەقینەوەیەكی بەھێز بیسترا
K24 - ھەولێر
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 120 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆش لە بنکەی سەربازی سرین لە باشووری کۆبانێ دەکشێنێتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە ھەسەدە "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیکەی 120 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی لە بنکەی سەربازی سرین لە کۆبانێ کشاندووەتەوە و ئەو کاروانە لە رێگای ئێم فۆرەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان کشاونەتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە "دوای کشانەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە بنکەی سەربازی سرین بیستراوە، کە پێدەچێت هاوپەیمانان دوای خۆیان بنکەکەیان تەقاندبێتەوە".
بنکەی سرین لە کۆبانێ گەورەترین بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە رۆژئاوای کوردستان و پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێکی دیکە لە کەلوپەلە سەربازییەکانی لەو بنکەیە کشاندبووەوە.
ھ.م