نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبوه‌وه
پرسه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی كرد و له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووەوە و ئێستا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەدایە.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غدا له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق كه هه‌تا ئێستا به سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
دوای ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه له به‌غدا و چه‌ند شارێكی عێراق ده‌ستیانپێكردووه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئاماده كرد. دوێنێش حكومه‌تی به‌غدا، هه‌ردوو پڕۆژه یاساكه‌ی په‌سند كرد و بڕیاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سندكردنیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق پێكهێناوه.
له ئاستی ناوخۆشدا، خۆپیشانده‌رانی عێراق، داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن و عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقیش دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكی پشتیوانی له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئێستای عێراق جدی نین له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.